بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له نوسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی ده‌نگدان به كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی به‌ڕێوه‌چوه و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو (22ی ئه‌م مانگه) بۆ ده‌نگدان به كابینه‌كه له كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان دیاریكراوه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی وڵات كراوه و جه‌خت له پێویستی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی خزمەتگوزار كراوه‌تەوە.
سه‌ركرده‌یه‌كی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا رایگه‌یاندوه، پێكهاته‌ی حكومه‌ت له 22 وه‌زاره‌ت پێكدێت، تا ئێستاش 14 وه‌زیر دیاریكراون، بڕیاریشه له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی دیكه پڕبكه‌نه‌وه و كاندید دیاری بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له ڕۆژانی داهاتوودا محه‌مه‌د شیاع سودانی كۆی كابینه‌كه‌ی بخاته‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پۆسته وزاریه‌كان به‌پێی شایسته‌یی هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رایه‌تی سیاسی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دابه‌شكراون، كه تیایدا پێكهاته‌ی شیعه كه له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێت 12 وه‌زاره‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنێت، كه بریتین له (ناوخۆ، نه‌وت، دارایی، كاره‌با، ته‌ندروستی، خوێندنی باڵا، په‌روه‌رده، كشتوكاڵ، گواستنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كان، كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌رزش و لاوان، سه‌رچاوه‌كانی ئاو، په‌یوه‌ندییه‌كان).
Your Comment